
خوشک و باراکنی داقووق
SNN
تەرمی ئەو چوار خوشک و برا خنکاوەی کە رۆژی چوارشەممە کەوتنە نێو ئاوێکی داقووق، دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، دوای ئەوەی ئاستی ئاوەکە دادەبەزێت ئەمڕۆ پێجشەممە بە هاوکاری کەسوکارەکەی و هاووڵاتیانی ناوچەکە توانرا تەرمی هەر چوار منداڵەکە لە نزیک پردەکە بدۆزرێتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 20 ئایار، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک-داقووق، ئۆتۆمبێلێک بە شەش سەرنشینەوە كەوتە نێو ئاوی پرۆژەی داقووقەوە، دایک و باوکیان رزگارییان بوو، بەڵام چوار سەرنشینەکەی دیکە کە دوو خوشک و دوو برابوون لەنێو ئاوەکەدا بێسەروشوێن بوون. دوای گەڕانێکی زۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەنێو ئاوەکەدا دۆزرانەوە.



More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



