
وێنەیەکی سلێمانی سەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ: SNN
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: ” قەدەغەی هاتوچۆ تەنیا بۆ سێ ڕۆژی جەژنە بەڵام ئەگەر پێویست بکات لەدوای جەژن درێژدەکرێتەوە”.
وەزیری ناوخۆی هەرێم، ئەمڕۆ 21ی ئایار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی هاوبەشیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی، ئاماژەی بەوەشکرد: درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ پەیوەستە بە پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییەکان.
وتیشی: ئەگەر پێویست بکات، حکومەت بێ دوودڵی بڕیار لەپێناو سەلامەتیی ژیانی هاووڵاتیان دەدات
سەبارەت بە رەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد رایگەیاندووە “کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەهۆی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمەوە بووە بەڵام هێشتا مەترسی کۆرۆنا ماوە”.
هاوکات وتیشی:” پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە رۆژانی جەژندا بە هیچ بیانوویەک قەدەغەی هاتووچۆ نەشکێنن، قەدەغەی هاتووچۆ بۆ پاراستنی خەڵکە”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



