
سەرحەد قادر
SNN-عیماد جەباری
جارێكی‌تر پۆلیسی كه‌ركوك فه‌رمانه‌كانی دادگا و وەزاره‌تی ناوخۆ بۆ ده‌ستگیركردنی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوبه‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كان بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی گشتاند.
هۆبه‌ی یاسایی پۆلیسی كه‌ركوك گشتاندنی بۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر كردوه و داوا ده‌كات ده‌ستگیربكرێت و ره‌وانه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بكرێت.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه كه له دادگای كه‌ركوكه‌وه ده‌رچوه، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و عه‌قید كامه‌ران عه‌لی حه‌مه و كارمه‌ندێكی دیكه‌ی پۆلیس به‌پێی یاسای ئاسایشی ناوخۆ داواكراون.
نوسراوه‌كه‌ش له 16ی ئایاری 2020 له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه گشتاندن كراوه و ته‌نانه‌ت كۆپی فه‌رمانه‌كه دراوه‌ته موختاری گه‌ڕه‌كه‌كانیش.
هه‌روه‌ها به‌پێی یه‌کێكی دیكه له‌و نوسراوانه‌ی به‌رده‌ستن، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ناوخۆ له پارێزگای دیاله كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه له دۆسێكه‌ی عه‌مید سه‌رحه‌د، رایگه‌یاندوه كه هۆكاری داواكردنی ناوبراو به‌شداریكردنه له پرسی ریفراندۆم.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوبه‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركوكی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌جێهێشتوه و به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییش له‌لایه‌ن وزاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه داواكراوه.



More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



