
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا بێبەرهەم بوون و کاریگەرییان نەبووە”.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: “سەپاندنی سزای دیکە بەسەر ئێراندا ئاماژەیە بۆ ئەوەی سزاکانی پێشتری ئەمریکا کاریگەرییان نەبووە، سزاکان لاوازی و بێسەروبەری ئەمریکا دەردەخات”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ ئەمریکا سزای بەسەر 12 کەسایەتی و بەرپرسی ئێراندا سەپاند کە رەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێرانی تێدایە کە بە کوشتنی خەڵک لە دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران تۆمەتباردەکات.
یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییانەی کە سزاکان گرتوویەتیەوە، عەلی فەلاحیانە کە پێشتر وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بووە و چەندین تۆمەتی ئاراستە دەکرێت، لە نێویشیاندا تیرۆرکردنی عەبدولرەحمان قاسملۆ سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش بە تۆمەتی رێگەدان بە بەکارهێنانی چەک دژ بە خۆپیشاندانی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووی ئێران تۆمەتباری دەکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



