
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرچاوەيەک لە وەزارەتی دارايی رايگەياند: بەشێك لە وەزارەتەكان لیستی مووچەی مانگی ئایاریان ڕەوانەی گەنجینەكان كردووە و بڕيارە لە 6/5 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 بکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی بە SNNدراون: لەئێستادا بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە دابەشكردنی مووچەی مانیگی نیسانی فەرمانبەران بەردەوامی دەبێت و ڕۆژی دووشەممە 30/4/2022 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو دێت، دواتر بە هەموو ئەگەرێك لە ڕۆژی یەكشەممە 5/6/2022 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای كۆبوونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی گەرمیان و ڕپەڕین، بەڵێنی ئەوەدراوە كە لەگەڵ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە دابینبكرێت و مەودایەكی زۆر دانەنرێت بۆ دابەشكردنی مووچە بەڵكوو لە چەند ڕۆژێكی كەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە: لەئێستادا لەلایەن هەندێك لەوەزارەتەكان بەتایبەت وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و چەند وەزارەتیكی دیكە لە ڕیزبەندی سەرەتای دابەشكردنی مووچەدان، دەستیانكردووە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار بەبێ لێبڕین و بەشێكی فەرمانگەكان لیستەكەیان بۆ گەنجینەكان ناردون و پارەی پێویستیش لەبەردەستە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئایار دابەشبكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


