فراكسیۆنی یەكێتی كار بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 دەكات

0
495

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەپێناو جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق تایبەت بە چارەسەركردنی ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەواژۆی 50 پەرلەمانتار داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكەن بۆ چاودێری كردنی جێبەجێ كردنی ماددەی 140.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند:وەك ئەوەی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان بەهاووڵاتیانی ناوچە جێناكۆكەكان دابوو كە هەوڵی جدی دەدەین بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق، لەوچوارچێوەیەشدا فراكسیۆنەكەمان بەسەرپەرشتی( پەرلەمانتار دیلان غەفور) یاداشتێككمان ئامادە كردووە كە لەلایەن 50 پەرلەمانتارەوە واژوو كراوە، ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردووە كە لەناوڕۆكی یاداشتەكەدا و داوای جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەفراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئامانجمان لە ئامادەكردنی یاداشتەكە ئەوەیە لیژنەیەك پێكبهبێندرێت بۆ چاودێریكردنی جێبەجێ كردنی ماددەی 140 بۆ ئەومەبەستەش 50 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ وكۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی دووبارە  یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی ئەو لیژنە تایبەتە.

پێشتر لەكاتی بانگەشەی هەڵباردنەكاندا كاندیدانی فراكسیۆنی یەكێتی بەڵێنی ئەوەیان بە هاووڵاتیان و كوردانی ناوچە جێناكۆكەكان دابوو كە لەگەڵ دەستبەكار بوونی پەرلەمانی نوێ كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق لەئێستادا نوێنەرانی یەكێتی لە هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەدان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this