لەبارەی راگەیاندنی پشوو بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

سلێمانی خۆڵبارین
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانى رایدهگهیهنێت، بە لەبەرچاوگرتنی تەندروستی هاووڵاتییان له ئێستادا چاودێرى دۆخهكه دهكهین و ئهگهر زانیمان دۆخهكه نهگونجاوه پشوو رادهگهیهنین.
ڕزگار حەمەنووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ دووشهممه 23ى نیسان بە SNNی راگەیاند، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێك نییە بۆ راگەیاندنی پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان، چونكە چاودێری دۆخەكە دەكەین بە جۆرێك ئەگەر خۆڵبارینەكە زیاتر چڕبوویەوە و بووە هۆی زیاتر دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی هاووڵاتییان بێگومان پشوو رادەگەیەنین”.
وتیشى: “ئێمە لەلایەك رەچاوی باری تەندروستی هاووڵاتییان دهگهین، بەڵام لەلایەكی دیكەشەوە بیرمان لای ئەوەیە كە بە هەزاران فەرمانبەر و مووچەخۆر لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەكانیاندان ئەگەر پشوو رابگەیەندرێت بێگومان ئەوانیش ناتوانن لەكاتی خۆیاندا مووچە وەربگرن و فشاری زیاتر لەسەر بانكەكان دروستدەبێت”.
ڕزگار حەمەنووری ئهوهشى خستهڕوو، “بەهیواین كە بەخێرایی كەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە و پێویست به راگەیاندنی پشوو نەكات لە داموودەزگا حكومییەكاندا”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە بەهۆی چڕی خۆڵبارین و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییان، ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ پشووی فەرمی راگەیاند و هاوكات فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر و بەغداش گەشتیەكانیان راگرت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


