
خۆڵبارین
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتيى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشكرایكرد، رۆژى پێنجشه‌ممه كاریگه‌رى شه‌پۆلى خۆڵبارین نامێنێت و كۆتایی دێت.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری گشتيى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى نیسان بە SNNی راگەیاند، “هەروەك پێشبینمان كردبوو لە ئەمڕۆوە كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە چاوەڕێدەكرا ناوچەكە بگرێتەوە لە ئێستادا گەیشتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەدرێژایی ئەمڕۆ بەچڕی دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هەندێك كات ئاستی خۆڵبارین زیاتر دەبێت پله‌كانى گەرماش دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزن”.
وتیشى: “كاریگەری خۆڵبارین بەدرێژایی ئەمڕۆ دووشەممە و هەروەها سبەی سێشەممە و دوو سبەی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممە كاریگەرییەكەی نامێنێت”.
بەڕێوەبەری گشتيى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هەندێكجار شەپۆلی خۆڵبارینەكە زۆر چڕ دەبێت، بۆیە لەكاتی چوونەدەرەوەی هاووڵاتییان پێویستە ماسك بەكاربهێنن و كەسانی بەتەمەنیش لەماڵەكانیاندا بمێننەوە”.
له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكى خۆڵبارینى چڕ رووى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌شتى زۆرینه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان راگیراون ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه له به‌شێك له شاره‌كان پشووى فه‌رمى راگه‌یه‌نراوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


