
هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان تاڕادەیەك چەقبەستووی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەوتەی جیگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان كارەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەبووە، هاوكات لە ئێستادا ژمارەی لیواکانی هێزی پێشمەرگە گەیشتووەتە 22 لیوا و هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش خواستێكی جدییان هەیە بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی یەكخستنەوە و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە پرۆسەیەكە پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەوەیە كە ئەو پرۆسەیە بەردەوامی هەیە و هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا جۆرێك لە چەقبەستووی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام كارەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەبووە ئەگەرچی پرۆسەكە كەمێك بەسستی بەڕێوەچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبووە لە پەرلەمانی كوردستان بەتایبەت لیژنەی كاروباری پێشمەرگە، بە بەردەوامی كۆبوونەوەمان هەبووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی و لیواكان و وەزیری پێشمەرگە، بۆ ئەوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خێراتر بكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند ساڵی رابردوودا 14 لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەبوون، ئێستا بووە بە 22 لیوا، كە پێشتر لەنێو ریزەكانی سەر بە یەكەكانی 70 و 80 بوون.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هێزەكانی پشتیوانی یەك و دووی هێزی پێشمەرگە كە ژمارەیان نزیكەی 11 هەزار پێشمەرگەدەبن لەگەڵ دوو كەتیبەی تۆپهاوێژ كە ئەوانیش ژمارەیان 750 هەزار پێشمەرگەیە رێكخراونەتەوە، ئەوەشی زیاتر جێگای خۆشحاڵییە جدی بوونی هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانە لەسەر یەكگرتنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەتایبەت یەكەكانی 70 و 80.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


