ئامادەكاری بۆ پەیکەر و ئەركی ئەنجوومەنی راژەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەكرێت

كۆبوونهوهى ئهنجوومهنى راژهى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: KRG
SNN
جێگری سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بەچۆنییەتی رێکخستنەوە و کار و ھەیکەلییەتی ئەنجوومەنی راژەی فەرمانبەرانی حكومەتی ھەرێم.
لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمرۆ 24ى ئایار، لە ھەولێر بەڕێوەچوو و ھەریەكە لە ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجوومەنی گشتی راژە و د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی چۆنییەتی کارو دەوری ئەنجوومەنی گشتی راژەو رێکخستنەوەی میلاکات و دروستکردنی میلاکی ئەلیکترۆنی پشت بەست بە داتا و زانیارییەكانی بایۆمەتری، كە یەكێكە لە بڕگەکانی یاسای چاکسازی.
بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوە بڕیاردرا، پشتبەست بە داتا و زانیارییەكانی سیستەمی بایۆمەتری، كار لەسەر دامەزراندنی میلاكی ئەلكترۆنی بكرێت لە چوارچێوەی ھەیكەلیەتی ئەنجومەنی راژە.
ئامانج لە دامەزراندنی ئەنجومەنی راژە، رێکخستن و دانانی پەیکەری وەزارەتەكان و رێکخستنی پلەبەندی و دابەشكردنی راژەی فەرمانبەران بەپێی پێویستی و شارەزایی و پسپۆڕییان و دیاریکردنی پلەی وەزیفی و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لە ئەرک و کارەکانیان لەناو دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێناو باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



