
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و نێچیرڤان بارزانى، جێگیرى سه‌رۆكى پارتى | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیاره شاندى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN،”به ئاماده‌بوونى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى كۆتا گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانى هه‌رێم و عێراق”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شاندى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى دێت له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێم له سلێمانى كه هه‌ردوولا له په‌راوێزى خولى 16ى ده‌رچووانى كۆلێژى سه‌ربازى قه‌ڵاچوالان كۆبوونه‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، راویژكارى نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه به میدیاى نزیك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاندووه، “كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێكه له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى زه‌مینه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌نێوان
لایه‌نه‌كان”.
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى یه‌كێتى و پارتى له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا هه‌ردوو پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوو گه‌رمترین پرسى هه‌رێم و عێراقن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕا پرسى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و یه‌كڕیزى ماڵى كورد له به‌غدا كه گفتوگۆى گه‌رمیان له‌سه‌ره له مه‌یدانى سیاسى عێراق و هه‌رێمدا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



