153 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركران

Huseein Faleh / AFP
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: 153 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركراون، 43 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و شه‌ش كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراونه‌ته‌وه، “153 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 113 حاڵه‌ت له به‌غدا، 15 حاڵه‌ت له به‌سره، سێ حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف، سێ حاڵه‌ت له سلێمانى، هه‌شت حاڵه‌ت له هه‌ولێر، نۆ حاڵه‌ت له دیاله، یه‌ك حاڵه‌ت له میسان و یه‌ك حاڵه‌ت له واست”.
له‌باره‌ى ئه‌و تووشبووانهشى كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “45 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 27 كه‌س له به‌غدا، 13 كه‌س له به‌سره، دوو كه‌س له هه‌ولێر، یه‌ك كه‌س له بابل، دوو كه‌س له زیقار، 13 كه‌س له موسه‌ننا”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “شه‌ش كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: چوار كه‌س له به‌غدا، یه‌ك كه‌س له زیقار و یه‌ك كه‌س له موسه‌ننا”.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان تا ئێستا 3 هه‌زار و 877 كه‌س له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 483 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌زار و 254 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونى هه‌یه و 140 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



