
خشته‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت | فۆتۆ: Market Digest
SNN
ئه‌مڕۆ پێنوێنى بازاڕه‌كانى وزه دواى دوو مانگ له ناجێگيرى سه‌وز بوو به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه.
پاش دوو مانگ له ناجێگیرى به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ئایار، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 117 دۆلار و 40 سه‌نت كه ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ره به به‌رزبوونه‌وه به‌ڕێژه‌ى 3٪. هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساس گه‌یشته 114 دۆلار و 9 سه‌نت كه به‌رامبه‌ره به 3.7٪ به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى نرخى نه‌وت پاش ئه‌وه دێت كه له 25ى ئازارى ئه‌مساڵ بۆ كۆتا جار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 118 دۆلار، له‌دواى ئه‌و به‌رواره‌وه چیتر نرخى نه‌وت ته‌نیا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى.
شاره‌زایانى ئابوورى پێیانوایه، “كه‌مكردنه‌وه‌ى خستنه‌بازاڕى نه‌وت هۆكارى سه‌ره‌كى دووباره سه‌وزبوونى پێنوێنى بازاڕه‌كانى وزه‌یه، چونكه له 20ى ئایاره‌وه خستنه‌ڕووى نه‌وت له ئه‌نجامى سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه”.
هاوكات شیكه‌ره‌وانى بوارى وزه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، “به‌رده‌وامى گرژییه‌كانى نێوان رووسیا و ئۆكرانیا هۆكارێكى تر‌ى دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته، ئه‌مه‌ش له‌درێژه‌ى ئه‌و ناجێگیرییه‌ى كه نرخى نه‌وت به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت له‌دواى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



