
گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەبەوە دەكات بڕیاری كۆتایی دراوە كە 25ی مانگی داهاتوو دووەمین كۆنفرانسی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕن ببەستن كە لەو كۆنفراسەكەدا پێداچوونەوەیەكی گشتگیر بە كاروبەرنامەو پرۆگرمی بزتنەوەكە بكەن و هاوكات لەڕووی بەڕێوەبردنیشەوە گۆڕانكاری لە پەیكەری بەڕێوەبردن و دەستووری ناو بزووتنەوەكە دەكەن.
هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند:دوای چەندین كۆبوونەوە و ڕاوێژكردن لەسەر دیاركردنی وادەی بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی، دواجار جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكەمان بڕیاریداوە كە لە 25/7/2022 دووەم كۆنفرانسی نشتیمانی بەڕێوەببەین، بۆ ئەومەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان راسپێردراون كە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەنجامدانی دووەم كۆنفرانسی نشتیمانی لەو وادەیەی دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجمان لە بەستنی دووەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی ئەوەیە كە لەو كۆنفراسەكەدا پێداچوونەوەیەكی گشتگیر بە كاروبەرنامەو پرۆگرمی بزتنەوەكە بكەین و دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان هەموار بكرێتەوە و پەیكەری رێكخستنی گۆڕانیش هەموار دەكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دووبارە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان دادەڕێژرێتەوە بەجۆرێك كە لە ئاست خواست و خەمەكانی خەڵكی كوردستاندابێت.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا شوێنی ئەنجامدانی كۆنفرانس یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام ئەگەری زۆرە دووەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت، هەرچەندە شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەكیان نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانین لە كارەكانی كۆنفرانس سەركەوتووبین.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
54 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
54 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



