
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
SNN
سبه‌ى دووشه‌ممه شاندێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ى میدیاى و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە 6 حوزەیران، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌چێته به‌غدا”.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا له‌باره‌ى ئه‌ندامانى شانده‌كه‌وه ئاشكرایكردووه، “ئه‌ندامانى به‌شدارى شانده‌كه پێكهاتوون لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN شانده‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن كه گرنگترینیان بریتین له، “كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم و بابه‌تى راده‌ستكردنى نه‌وت و بڕیاره‌كه‌ى داگاى فیدراڵى و كه‌یسى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم”.
سه‌ردانى شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند،” كرداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه حهسرییهكانی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه وه‌ك له مادده‌ی 110ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، بۆیه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه”.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری روونیكردهووهتهوه، “به گوێره‌ی مادده‌ی 112ی ده‌ستووری عێراق حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “مادده‌ی 112 ته‌نیا كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه دێت، كه به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه پێش ریفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005، واتا له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حهسرییهكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22 ی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه نییه”.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاشكراشیكردووه، “به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15ی شوباتی 2022ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه”.
هاوكات ئه‌مڕۆ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ناوى عالیه نوسێف داوایه‌كى بۆ دادگای فیدڕاڵی بەرزکردووەتەوە و داواى كردووه، “بەهۆكاری ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان یاخی بووە لە دەستووری عێراق و پەیوەست نییە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیەوە پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه”، ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ” پێویسته ئه‌م حزبە هەڵبوەشێتەوەو لەگەڵ رەتكردنەوەی هەموو كاندیدێكی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و حكومەت و پەرلەمان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


