پێشوازی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا لە دواین کۆبوونەوەدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون دۆخی گشتی سیاسیی وڵات و یەکخستنی ھێز و تواناکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێکران و جەختکرایەوە لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بنەما دەستوورییەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نیشتمانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار و راشیگەیاند پەنابردن بۆ شەراکەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی لە عێراقدا پێویستییەکی ئەم ھەلومەرجەیە و دۆخی وڵاتیش بەرەوە سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی دەبات کە ئەمە خواستێکی جەماوەریی ھەمەلایەنەیە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


