هەرێم کەمال ئاغا، هەر پرۆژەیاسایەك لەبەرژەوەندی كورد نەبێت دەنگی پێنادەین

0
467

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك كە ئامادەكراوە بۆ دەنگدان لەسەری، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی دەنگ بە هیچ پرۆژە یاسایەك نادەین كە لەبەرژەوەندی كورددا نەبێت، و هەروەها فراكسیۆنە كوردییەكانی دیكەی ناوپەرلەمان هاوهەڵوێستین كە تەنها دەنگ بەو بڕگانە بدەین كە لە بەرژەوەندی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستاندان،

“هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگیاند: پرۆژەیاسای پاڵپشتی فریاگوزاری و ئاسایشی خۆراك كە چەندین برگەو مادە لەخۆدەگرێت، بڕی هەشت تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخانكراوە بەڵام هەرێمی كوردستانی لێبەشكراوە، ئێمە دژی ئەو بڕگەیەن و دەنگمان پێنەداوە هاوكات ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی تەنها پشتگیرمان لەو بڕگەومادانە كردووە كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانن، هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و ئەندامانی لیژنەی دارایی بڕیارمانداوە تەنها دەنگ بەو بڕگە و ماددانە بدەین كە لە بەرژەوەندی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوی جێگای دڵخۆشییە كە هەموو فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق هاوهەڵوێست و یەكدەنگین لەسەر ئەوەی كە دەبێت لە پرۆژەیاسای پاڵپشتی فریاگوزاری و ئاسایشی خۆراك لەبەرژەوەندی تەنها چەند پارێزگایەكی عیراقدا نەبێت و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێبەشبكرێت، بۆ ئەومەبەستەش لە داهاتوودا بەفەرمی هەڵوێستی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان ڕادەگەیەنین.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە كە سبەی چوارشەممە پرۆژەیاساكە بهێندرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت، هاوكات ئەو بڕگانەی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە بریتین لە بابەتەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی و كۆبوونی خۆراك و كارەبا و پارەی گەنمی جوتیاران، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە تەرخانكردنی هەشت تریلیۆن دینارەوە هەیە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان، پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستانی لێ بێبەشكراوە ئەوەش نیگەرانی ئێمەی لێكەوتووەتەوە و دەنگی لەسەر نادەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this