
لۆگۆى حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى ئه‌و حزبه | فۆتۆ: SNN
SNN
چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك له كادیرانى پارتى سۆسیالیستى دیمو‌كراتى كوردستان له حزبه‌كه‌یان جیاده‌بنه‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ حزبێكى نوێ رابگه‌یه‌نن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌ى ناوخۆى له‌نێو پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان سێ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه و ژماره‌یه‌ك له كادیر و هه‌ڵسوڕاوه‌كانى بڕیاریانداوه جیابوونه‌وه‌ى خۆیان رابگه‌یه‌نن و له‌ژێر ناوى كۆنى ئه‌و حزبه كه بریتیه له “حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان”، درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “هۆكارى سه‌ره‌كى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى سۆسیالیست بۆ ناڕازیبوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه له پرسى به بنهماڵهكردنى ئه‌و حزبه به‌تایبه‌ت له‌دواى كۆتا كۆنگره كه تێیدا كچ و زاوا و كوڕى سه‌رۆكى حزبه‌كه پۆستیان وه‌رگرت”.
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، ئه‌و سه‌ركرده و كادیرانه‌ى سۆسیالیست له‌شارى هه‌ولێر له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا حزبهنوێهكهیان راده‌گه‌یه‌نن و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لیستى خۆیان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پاش ته‌واوكردنى رێكاره یاساییه‌كان”.
حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود لەساڵی 1976 به‌ناوى بەناوی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان دامەزراوه، له ته‌مه‌نیدا حه‌وت كۆنگره‌ى به‌ستووه و كۆتا كۆنگره‌ى له 5ى ئازارى 2022 به‌ست له شارى هه‌ولێر به به‌شدارى نزیكه‌ى هه‌زار ئه‌ندام و له‌و كۆنگره‌یه‌دا ناوى حزبه‌كه و ناوى سه‌رۆكى حزبه‌كه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



