
SNN
سەرۆکايەتی هەرێمی کوردستان لە پەيامێکيدا ئيدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێری کرد و رايگەياند: ئەم کردەوە تيرۆرستيانە خزمەت بە دوژمنانی هەرێم و عێراق دەکات”.
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9ی حوزەیرانی 2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پايته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌ك برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یێنێت و خزمه‌ت به دووژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات”.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: “وه‌كو هه‌موو جارێك سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق زیاتر تووند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه”.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات: “بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.”
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



