بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: بۆ چاككردنی هەردوو وێستگەی ئاوی دوكان پێویستمان بە 50 ملیۆن دۆلارە

دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە نەهیڵین گرفتی كەمئاوی لە سلێمانی سەرهەڵبدات دۆخی دابینكردنی ئاو لە هاوینی ئەمساڵدا لە ساڵی ڕابردوو باشتردەبێت، هاوكات بۆ چارەسەركردنی گرفتی هەردوو وێستگەی یەك و دووی ئاوی دوكان پێویستیان بە بڕی 50 ملیۆن دۆلار دەبێت و دەبێت حكومەت بیر لە دابینكردنی ئەو بڕە پارەی بكاتەوە.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ماوەی چەند ڕۆژێكە گرفتی كەمئاوی لەچەند گەڕەكێكی سلێمانی دروستبووە، بەڵام هەمیشە هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیە كە نەهێڵین دۆخەكە لە ساڵی ڕابردوو خراپتر بێت و خۆشبەختانە هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە كە هاوینی ئەمساڵ ئەگەر لە ساڵی ڕابردوو باشتر نەبین ئەوا خراپتر نابین، هەرچەندە یەكێك لەسەرچاوە سەرەكیەكانی دابینكردنی ئاوی سلێمانی كە بریتیە لە سەرچنار، توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی 150 هەزار مەتر سێجا كەبووەتەوە بۆ نزیكەی 50 هەزار مەترسێجا لەماوەی 24 كاتژمێردا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی ئاو لە وێستگەی یەك و دووی دوكان، بە ڕێژەی لە %50 لە توانای خۆیان كاردەكەن، چونكە ماویەكی زۆرە نۆژەنكردنەوە و كاری چاكسازی بۆ ئەو دوو وێستگەیە ئەنجام نەدراوە، بۆیە ئەگەر ئەو دوو وێستگەیە بەتەواوی بكەونەوە كاركردن و ئاو بۆ سلێمانی دابین بكەن ئەوا پێویستیان بە 50 ملیۆن دۆلار دەبێت و دەبیت حكومەتیش بیر لە دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە بكاتەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە گرفتێكی دیكەی كەمبوونەوەی ئاو لە سلێمانی پەیوەندی بە خودی هاوولاتیانەوە هەیە بەتایبەت نەبەستنی تەوافە لە لایەن هاووڵاتیانەوە لە كاتی پڕبوونی تانكەەیكانیان ئاوێكی زۆر بەفیڕۆدەچێت، هاوكات لە هەندێك گەڕەكیش بەنایاسایی بۆری ئاو ڕاكێشراوە بەبێ ئەوەی بەفەرمی هاوبەشی بۆ كرابێت لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك جار بۆریەكانی گواستنەوەی ئاو دەشكێن هەموو ئەوانە وادەكات كە نزیكەی لە %50 ی ئاوی سلێمانی بەفیڕۆ بڕوات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


