سەرۆك بافڵ ڕێگربوو عێراق لە تەوافوق و شەراكەتەوە بگەڕێتەوە بۆ زۆرینەیەك كە لەگەڵ ویستەكانی كورددا ناگونجێت

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو داخرانە سیاسییەی كە لە عێراق بوونی هەیە سودی هەبووە بۆ گەلی كورد، چونكە ئەگەر ئەو داخرانە نەبوایە ئەوا عێراق لە تەوافوق و شەراكەتەوە دەگەڕایەوە بۆ زۆرینەیەك كە لەگەڵ ویستی كورد و پێكهاتەكانی دیكەدا نەبوو، بۆ ئەوەش سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆڵی سەركی هەبووە.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پرۆسە سیاسییەی ئێستا عێراقی پیادا تێدەپەڕێت و بەجۆریك لە جۆرەكان بەداخراوی ماوەتەوە، سودی بۆ گەلی كورد و پێكهاتەكانی دیكەش هەبووە، چونكە ڕاستە لە ئێستادا لەلایەك حكومەتی عێراق پێكنەهاتووە و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دواكەوتووە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە ئەگەر ئەم داخراوییە سیاسییە نەبوایە ئەوا خواستێك هەبوو عێراق لە تەوافوق و دیموكراسی و شەراكەتەوە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق كە زۆرینەی حكومڕانیەك كە لەگەڵ ویست و داخوازییەكانی گەلی كورد و پێكهاتەكانی دیكەدا نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشانازییەوە یەكێتی و خودی سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) ڕۆڵی سەرەكییان لەوەدا هەبووە كە نەهێڵن عێراق بەرەو تاكڕەوی و حوكمی زۆرینە و كەمینە بڕوات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە ئێستادا هەموولایەنە سیاسییەكان بە چوار چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی سێ قۆڵی بكەونە گفتوگۆوە بۆ كۆتایی هێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی لەعێراق بوونی هەیە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەكەی سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كاریگەری باش و دەستكەوتی باشی تیادا دەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە دۆخی سیاسی چەقەبستووی عێراق و هەوڵێكیشە بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە ماف و داواكاری هەموو پێكهاتەكانی تێدا پارێزراو بێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


