
هاوینه‌هه‌وارى خۆشكان له چۆمان | فۆتۆ: Rostam Agala
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو بارسته‌هه‌وایه‌كى فێنك روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى حوزه‌یران، رایگه‌یاند، “سبەی شەممە 11ی حوزەیران ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و روون دەبێت و کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکەیە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە”.
له‌باره‌ى پله‌كانى گه‌رما له سه‌نته‌رى پارێزگاكان ئاراس جه‌بار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له سه‌نته‌رى پارێزگاكان پله‌كانى گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: هه‌ولێر 38 به 25 پله، سلێمانى 37 به 23 پله، دهۆك 38 به 24 پله، هه‌ڵه‌بجه 38 به 24 پله، كه‌ركووك 40 به 26 پله، سۆران 36 به 21 پله، گه‌رمیان 42 به 26 پله، ڕاپه‌ڕین 37 به 22 پله.’
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه، “دووسبەی یەکشەممە کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرمی لاواز لە باکوری ئەفریقاوە کاردەکاتەوە سەر کەشی ناوچەکە و بەرێژەی دوو پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، بەڵام کاریگەری کاتی دەبێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و بارسته هه‌وا فێنكه‌شى كه ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو روو له هه‌رێم ده‌كات ئاراس جه‌بار روونیكرده‌وه، “جارێکی دیکە لە ناوەراستی ھەفتەوە رۆژی دووشەمە تا رۆژی پێنجشەمە ھەرێمی کوردستان وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی مەودا فراوانی فێنک کە لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە کاریگەرییەکانی بەسەر دەریای ناوەراستدا دەگاتە ناوچەکە و پلەکانی گەرما لەو مەودایەدا جارێکی دیکە ھاوشێوەی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


