بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە

SNN
بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د.خەسرەو گوڵ، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رزگار عەلی، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرایەوە بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاوتوێ کرا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە. هاوکات راشیگەیاند: یەکێتی دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە رێگە بۆ شەڕ لە نێوان لایەنە کوردییەکان خۆش دەکات و جەختی کردەوە، لای ئێمە کوشتنی کورد بەدەستی کورد ھێڵی سوورە .
لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان کار لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



