بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر لە SNNەوە مەترسییە گەورەكەی سەر شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری هێندە دابەزیوە ئەو ئامێرو كەرەستانەی لەبەردەستدان ناتووانن بگەن بە ئاستی ئاوی ژێر زەوەی بەجۆرێك لە هەندێك گەرەك استی ئاوی ژێر زەوی بۆ 600 مەتر دابەزیوە لەو چەند گەرەكێکی هەولێریش بیرمان هەیە 450 مەتر قووڵە نزیكە لە وشك بوون.
سەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرفتی وشكەساڵی و كەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت، بەڵام ئێمە بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانڕشتووە بەردەوامین لەهەوڵەكانمان بۆ ئەوەی نەهێڵین هاوولاتیان بێ ئاو ببن، بۆئەومەبەستەش لەڕێگەی هەڵكەندنی سەدان بیرەوە لەهەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەداین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی زیاتر ڕووبەڕووی گرفتی كردوینەتەوە ئەوەیە كە ئاستی ئاوی ژێرزەویش لە سنووری پارێزگای هەولێر تائاستێكی زۆر دابەزیوە لە هەندێك گەڕەك هێندە ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە كە ئەو ئامێرانەی لەبەردەستماندا هەن لە توانایاندا نییە بگەن بەو ئاوە، بەجۆرێك هەندێك گەڕكمان هەیە ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 600 مەتر دابەزیوە، لە گەڕەكێكی وەك بیركۆت و هەشتی حەسارۆك ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 450 مەتر دابەزیوە و ئەو بیرانەشی لەو ئاستەدان نزیكن لە وشك بوون.
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پلانی لێدانی سەدان بیرمان هەیە بۆ ناوەندی هەولێر و دەوروبەری، هەرچەندە ئێمە ئەو بیرانە بەناچاری لێدەدەین بەڵام مەبەستمان كە هاووڵاتیان لە بێ ڕزگاریان ببێت بۆئەوەش داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بەگوێرەی پێویست ئاو بەكار بهێنن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



