
شوانێك له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كانى | فۆتۆ: MEM
SNN
به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند رێكارێكى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر و ته‌واوى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه‌ره‌نتین ده‌كات كه هاورده ده‌كرێن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا لە هەندێك لە پارێزگاکانی عێراقی فیدرال بڵاوبۆتەوە، بڕیارماندا بە وەرگرتنی ئەم رێکارانەی خوارەوە:
یەکەم: پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمیەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگاکان و لاکۆڵانەکان قەدەغە بکرێت .
دووەم: پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لەتەندروستی ئاژەڵەکە ئەنجامبدرێت.
سێیەم: پێویستە رێکارە تەندروستییەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لەسەربڕخانەکاندا رەچاوبکرێت .
چوارەم: کەرەنتیەنەکانی ئاژەڵی لە مەرز و فرۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان .
پێنجەم: وەزارەتمان رێکاری پێویست دەگرێتەبەر به مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە
هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە نێوان ئاژەڵەکان، ئەم هەلمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت .
شەشەم: کۆنترۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی تێدا بلاوبۆتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


