بەهۆی سکچوون و رشانەوە قاوشی نەخۆشخانەی منداڵان نزیکبوون پڕبوون

0
719
منداڵێكى نه‌خۆش له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبوون و ڕشانەوە لەنێومنداڵاندا زیاد دەبێت و لە ئیستادا قاوشەكانی نەخۆشخانە نزیكن لە پڕبوون، بەجۆرێك لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 122 نەخۆش لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە 90 نەخۆشیان تووشی سكچوون و ڕشانەوەبوون.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال رەشیدی تایبەت بە منداڵان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تادێت ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا ڕوو لە زیادبوون دەكات، بەجۆرێك لە ئێستادا سەرجەم قاوشەكانی نەخۆشخانەكەمان نزیك بوونەتەوە لە پڕبوون، چونكە تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 122 نەخۆش داخڵكراون لەو ژمارەیە 90 نەخۆشیان تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری تووشبوونی ئەو منداڵانە بە سكچوون و ڕشانەوە بۆ جۆرە ڤایرۆسێك دەگەرێتەوە یاخود بەهۆی جۆرە بەكتریایەكەوەیە كە دەكرێت لەناو ئاوی خواردنەوەدا هەبێت یاخود لەناو خۆراك و خواردنەوەی مندڵاندا بوونی هەبێت، هاوكات هۆكارێكی دیكەی تووشبوون بەو نەخۆشییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بڕێكی زۆر خواردنە شیرنەمەنییەكان بخورێت لە لایەن منداڵانەوە، بەڵام بەشی هەرەزۆریان ڤایرۆسین ئەوەش جۆرە پەتایەكە بە ئاسنی بڵاودەبێتەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئەوەشی خستەروو، خۆشبەختانە لە ئێستادا بڕێكی باش دەرمان و چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەكەماندا بوونی هەیە و باری تەندروستی ئەو نەخۆشانەشی سەردانمان دەكەن جێگیرە و هەندێكیان لەدوای دوو ڕۆژ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە، بۆیە ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەین كە پێویستە چەند ڕیكارێكی تەندوستی بگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگرن لە تووشبوونی منداڵەكانیان، وەك(كوڵاندنی ئاو پێش خواردنەوەی، هەڵگرتنی خواردن لەناو بەفرگر و ساردكەرەوەدا).

سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆردرێتەوە، زوو زوو دەستی منداڵ بشۆردرێت، پاكوخاوێنیی تەوالێت و گەرماو، بەكارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و كەوچكی كەسی دیكە، دووركەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە، بەتایبەت خواردنی سەر عەرەبانەكان لەگەڵ باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنەكان)

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this