“تاكە ڕێگا لەبەردەم هەریم بۆچارەسەركردنی گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا تەنها ئەنجامدانی گفتوگۆیە”

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەسەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەگەر هەرێم خۆی لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی نەگونجێنێت و دەست بەدانوستاندنی جدی نەكات، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەداهاتوودا بەغدا بڕیار و ڕێكاری دیكەی توندتر بەرامبەر بەهەرێم دەگرێتەبەر، بەتایبەت بڕینی 200 ملیار دینارەكە و دروستكردنی گرفت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم.
كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا دۆخێك هاتووەتە ئاراوە كە دەبێت حكومەتی هەرێم سیاسەتێك بگرێتە بەر لەوەزیاتر دۆخەكە ئاڵۆزنەكات و خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، چونكە بڕیارەكانی ئەو دادگایە بڕیاری كۆتایی و یەكلاكەرەوەن و هیچ كەس و لایەنێك مافی تانەلێدانی نییە و تەنها دەبێت پێوەی پابەندبین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گرفتەی لە ئێستادا لەنێوان هەرێم بەغدا دروستبووە بەتایبەت لەسەر بابەتی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم، دەبێت حكومەتی هەرێم هەوڵ بدات بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەریان بكات، چونكە ئەگەر وانەكات بەدڵنیایەوە لە داهاتوودا حكومەتی عَراقی ڕێكار و بڕیاری نوێ لە دژی حكومەتی هەرێم دەگرێتەبەر بەتایبەت لەڕووی بڕینی 200 ملیار دینارەكە و هەروەها دروستكردنی گرفت بۆ ئەوكۆمپانیایانەی كە نەوتی هەرێم دەكڕن.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، هیشتا كات زووە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم بەجدی بێتە پێشەوە و ئامادەیی خۆی دەرببڕیت گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات، هەر دواكەوتنَك لە چاەسەركردنی ئەو گرفتانە بە زیانی خەڵكی هەرێم و حكومەتی هەرێم دەشكێتەوە بەتایبەت ئێمە هەموومان دەزانین هەرێمی كوردستان هەرێمێكە لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا و ناتوانین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەندێك پرس بكەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


