قوباد تاڵه‌بانى به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به خێزانى تارقى به‌قاڵه‌وه كرد

قوباد تاڵه‌بانى به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ خێزانى تارقى به‌قاڵ ده‌كات | فۆتۆ: Kurdsat
SNN
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیى كرد به خێزانى تارقى به‌قاڵه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کەسوکاری تاریقی بەقاڵیان لە سلێمانی کرد و هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌شدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌و خێزانه‌ى پرسى.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە ھێزەکانی پۆلیس ھەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ چەند ھاوڵاتیاییەک کرد و دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ھەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.”
پیشتریش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، “دوای راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە پێکھێنا، ھەروەھا بەفەرمانی بەڕێوەبەر ئەو ئەفسەرە ڕاگیرا کە بوبوە ھۆی دروستکردنی ئاڵۆزی لەناو ھۆڵی دادگادا و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنرا”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



