
كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەك هەنگاوێك بۆ دابەزاندنی نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ڕێگریكردن لە زیاتر بەرز بوونەوەی نرخەكە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هەناردەكردنی مریشكی زیندوومان بۆ پاریزگاكانی دیكەی عێراق ڕاگرتووە و هەركاتیش نرخی مریشك هاتەوە خوار چوار هەزار دینار ئەوكات ڕێگە بە هەناردەكردنی دەدرێت.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی مریشك بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش وایكردووە كە هەندیك لەهاووڵاتیان نەتوانن بە ئاسانی توانای كڕینی مریشكی زیندوویان هەبێت، هاوكات گران بوونەكەشی پەیوەندی بە چەندین هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكییەوە هەیە، بەجۆرێك نرخی كیلۆیك مریشك لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام ئێمە بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بەرز بوونەوەی نرخی مریشك ڕێكاری پێویستمان گرتووەتە بەر.
ئاماژەی بەوشكرد، یەكێك لەو هەنگاوانەی گرتوومانەتەبەر بۆ ڕێگریكرن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی مریشك و هەروەها هەرزانكردنەوەی نرخەكەی ئەوەیە كە لەئێستادا ڕێگەنادرێت مریشكی زیندووی ناو كێڵگەپەلەوەرییەكان هەناردەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت، ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی نرخەكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە سلێمانی.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تائەوكاتەی نرخی كیلۆیك مریشك دێتەوە خوار چوار هەزار دینار ڕێگە نادرێت مریشك هەناردەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت، لەكاتێكدا لەئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان زیاد لە چوار هەزار و 200 دینارە، ئەوەش نرخێكی بەرزەو بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی عەلەف و پێداویستییەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان نرخی مریشكیش بەرز بووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


