
کارەبا
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتتوان و هەروەها زۆربوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، لەئێستادا ژمارەی هاوبەشانی كارەبا یەك ملیۆن و 750 هەزار هاوبەشی تێپەڕاندووە، هاوكات لەماوەی سێساڵی ڕابردوودا 350 هەزار هاوبەشی كارەبا زیادیانكردووە بەوجۆرەش لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی لە %18 هاوبەشانی كارەبا زیادیانكردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەوەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنی كارەبا، هەروەها زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان و كردنەوەی یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، 350 هەزار هاوبەشی نوێی كارەبا زیادیان كردووە، لە ئێستادا ژمارەی هاوبەشانی كارەبا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 750 هەزار هاوبەش.
ئاماژەی بەوەشكراوە: تەنها لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 350 هەزار هاوبەشی نوێی كارەبا لە شار و شارۆچكە و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، بەوجۆرەش هەرلەوماوەیەدابە رێژەی لە 18% هاوبەشانی كارەبا زیادیان كردووە، ئەوەش بارگرانی زیاتری لەسەر وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دروستكردووە وناتواندرێت بۆماوەی 24 كاتژمێر كارەبای نشتیمانی دابینبكرێت.
هەرلە ئامارەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: كە مانگانە تەنها لە %8ی پارەی كۆكراوەی داهاتی كارەبا بۆ وەزارەتی كارەبا خەرجدەكرێت ئەوەش بڕێكی كەمە چونكە جگە لەو بڕەپارەیە هیچ بودجەیەكی دیكە بۆ وەزارەتی كارەبا خەرجناكرێت، ئەوەش زۆرجار لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و چاككردنەوەی ئامێرەكان گرفت دروست دەكات و بەشی خەرجییەكان ناكات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



