لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بە سکچون و رشانەوە دەکرێتەوە

نەخۆشخانەی شار
SNN-عەلی حەمە سەعید
حاڵەتەكانی تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە سلێمانی لە سبەیەوە نەخۆشخانیەكی دیكەی دەكرێتەوە كە تایبەت بەپێدانی چارەسەری پێویست بە تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە، هاوكات لە پارێزگای هەڵەبجەش هۆشداری دەدێت و نەخۆشخانەی تووشبووانی كۆرۆنا دەكرێتە شۆنی چارەسەری تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای سكچون و ڕشانەوە و هەروەها زۆری ئەو نەخۆشانەی كە لە سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن بەتایبەت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی فێركاری كە كورسییەكانی پڕبووە، بۆیە بە ناچاری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا، تەرخانكرا بۆ داغڵكردنی ئەو كەسانەی كە تووشی سكچوون ڕشانەوە دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ گرفتێكمان بۆ دروست نەبووە لە كەمی دەرمان و ستافی پزیشكی بەڵام ئەگەر حاڵەتەكان هەر بەو شێوەیە بەردەوامبن لە بەرزبوونەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە دۆخەكە دەگۆرێت و پێویستیمان بە بڕێكی زیاتر لە دەرمان و چارەسەری پزیشكی دەبێت، بۆیە داوای لەهاووڵاتیان كرد خۆیان بپاریزن بۆ ئەوەی دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرنەچێت.
لەلایەكی دیكەوە، هەر بەهەمان هۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهۆی زیادبونی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەناو كەسانی گەورە و منداڵا و بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر ناوەندە تەندروستییەكان هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممەوە نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن بۆ پێشوازیی و چاودێری حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكاتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



