“%45ى ژنانى عێراق له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه تووندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت”

پیاوێك كه تووندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه | فۆتۆ: MUNDO
SNN
به‌گوێره‌ى نوێترین ئامار 45%ى ژنانى عێراق تووندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه و 40%ى ژنانیش هه‌ست به سه‌لامه‌تى ناكه‌ن له‌كاتى ژیان له‌نێو كۆمه‌ڵگا.
به‌پێى نوێترین ئامار كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى (سید) بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى تووندوتیژى دژى ژنان، “له ماوه‌ى 12 مانگى رابردوودا 45%ى ژنانى عێراق له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تووندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه”.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه، ” 40%ى ژنانى عێراق هه‌ست به سه‌لامه‌تى ناكه‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵگا به‌هۆى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه”.
دامه‌زراوه‌كه له‌باره‌ى كوشتن به بیانووى شه‌ره‌ف له‌و ئاماره‌ى كه بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “زیادبوونێكى ترسناك هه‌یه له بابه‌تى كوشتن به‌بیانووى شه‌ره‌ف و 24 ژن كوژراون به‌هۆى جیاوازیكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌نیا له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2022”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ئاماره له‌كاتێكدایه كه زۆرینه‌ى رێكخراوه نێوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى ژنان و چالاكوانان، “هۆشدارى ده‌ده‌ن له زیادبوونى تووندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى (ڕه‌گه‌ز) له سه‌رتاسه‌رى عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


