سامانه سروشتییه‌كان هیچ واده‌یه‌كى دیارینه‌كردووه بۆ ناردنى به‌نزین بۆ سلێمانى

پڕكردنه‌وه‌ى به‌نزین له وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN – عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستكرا بە دابه‌شكردنی بەنزین بە نرخی 800 دینار، بەڵام بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان، “تائێستا پشكی سلێمانی لەو بەنزینە دیارینەكراوە و هیچ وادەیەكیش دیارینەكراوە بۆ دابەشكردنی ئەو بەنزینە”.
بەپێى زانیارییەكانی SNN كه پشتبه‌ستوون به قسه‌ى له لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی سووتەمەنی لە پارێزگای سلێمانی، “تائێستا هیچ بڕە بەنزینێك بۆ پارێزگای سلێمانی له‌لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابیننەكراوە بۆ ئەوەی بە نرخی 800 دینار دابەشبكرێت بەسەر بەنزینخانەكاندا، بۆیە لە چاوەڕوانی ئەوەدان ئاخۆ ئەمڕۆ چ بڕیارێك لەبارەی پشكی سلێمانییەوە دەدرێت”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “ناردنی بەنزینی 690 دیناریش بۆ پارێزگای سلێمانی راگیراوە، لە كاتێكدا ناردنی ئەو بەنزینە بۆ پارێزگای هەولێر بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ لە 14 بەنزینخانەی ئەو شارە بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت و لە 17 بەنزینخانەش بەنزینی 800 دیناری دابەشدەكرێت، بۆیە ئیدارەی پارێزگای سلێمانیش ئەمڕۆ چاوەڕێدەكەن پشكی ئەوانیش دیاریبكرێت بە پێچەوانەوە هەڵوێست وەردەگرن”.
دابیننهكردنى به‌نزینى 800 دینارى بۆ پارێزگا سلێمانى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌و چوارشه‌ممه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، “تائێستا 3 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و دهۆک دابینکراوە له به‌نزینه 800 دینارییه‌كه و پشکی سلێمانی تێدانییە. لە هەوڵداین لەسبەینێوە بەنزین بۆ سلێمانی لە سلێمانیەوە بەرهەمبێت”.
لەدوای خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردووی شۆفێرانی هەولێر و دروستبوونی گرژی و گرتنی شەقامەكان، شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا بە دابینكردنی بڕی سێ ملیۆن لیتر بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراوی 800 دینار بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر و دهۆك.
هاوكات هه‌ر دوێنێ جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێردا كێشه‌ى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


