ئه‌مڕۆ به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌كه‌ ده‌گاته‌ سلێمانى

0
631
وێستگه‌یه‌كى به‌نزین تێكردن | فۆتۆ: CR

SNN
ئه‌مڕۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار لیتر له‌ بەنزینە 800 دینارییەکە دەگاتە سلێمانی و ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى،”بڕی زیاتر لە یەک ملیون و دوو سەد لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان دابینکرا. دوای ئەوەی دڵنیایماندا بە هاووڵاتییانی خۆشەویست کە وەک پارێزگای هەولێر و دهۆک دابیندەکرێت، بە خۆشحاڵیەوە ئێستا لە لایەن تیمی یەکێتی لە حکومەت پێیان راگەیاندم، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێدەکات”.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین”.

لەدوای خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردووی شۆفێرانی هەولێر و دروستبوونی گرژی و گرتنی شەقامەكان، شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا بە دابینكردنی بڕی سێ‌ ملیۆن لیتر بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراوی 800 دینار بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر و دهۆك.

هاوكات هه‌ر دوێنێ جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێردا كێشه‌ى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this