
کارگەيەکی چيمەنتۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەری دوكەڵ و پاشماوەی كارگەكان لە ئاوەڕۆ زبڵ و خاشاكی ئەو كارگانەی دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت كارگەكانی سنووری بازیان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە سەرقاڵی دانانی پلانێكی تایبەت بەچارەسەركردنی ئەو گرفتە ژینگەییە.
بەگوێری ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر كارگەی جۆراوجۆر لە سنووری قەزای بازیان بوونیان هەیە و ئەو كارگانەش بەهۆی دوكەڵ و پاشماوەكانیان گرفتێكی ژینگەیی زۆریان دروستكردووە و زۆرجاریش بەهۆی بڵاوكردنەوەی بۆنێكی ناخۆش دانیشتووانی ئەو سنوورەیان هەراسانكردووە و گرفتی ژینگەیی و تەندروستییان بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەدان.
ئاماژە بەوەشكراوە: بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی بازیان و نوێنەری پارێزگای سلێمانی، پلانی چارەسەری دووكەڵ و ئاوەڕۆ و پاشماوە و خاشاكی كارگەكان داندراوە و هەموومان لەسەری كۆكن و لە نزیكترین كاتدا ئەو پلانە دەخرێتە بواری جیبەجێكردنەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە ئەو پلانەی بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتە ژینگەییە دانراوە و چارەسەری پاشماوەی كارگەكان دەكات بریتییە لە دانانی فلتەر و كەمكردنەوەی هەموو ئەو كاریگەرییە نەرێنییانەی، كە لە كارگەكانیان دەردەچن، پاشان لە دانیشتنێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت، بۆ ئەوەی لایەنی پەیوەندیدارەكان پابەند بكەن بە جێبەجێكردنی پلانەكە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


