نەوزاد شێخ كامیل: لەماوەی دوو هەفتەدا زیاد لە 81 هەزار تۆن گەنممان لە جوتیارتن وەرگرتووە

0
484

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هیچ گرفتێكمان لە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران نییە و ئەگەر یەك ملیۆن تۆن گەنمی جوتیاران هەبێت دەتوانین وەریبگرین و لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردووشدا زیاد لە 81 هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە، جەختیش دەكاتەوە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان كاریگەری زۆرباشی هەبووە لەسەر ڕێگریكردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێك نەهاتووەتە ئاراوە و ئەو جوتیارانەشی كە وەجبەی یەكەمی گەنمیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە پارەی گەنمەكانیان وەرگرتووە و قۆناغ بەقۆناغ پارەی هەموو جوتیاران دابەشدەكرێت، هاوكات لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاد لە 81 هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە جوتیاران هەرچەندە گەنمیان هەبێت سەرجەمی وەردەگرین ئەگەر بگاتە یەك ملیۆن تۆن گەنمیش.

ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو لە دۆخێكی زۆرباشدایە، چونكە تائێستا توانیومانە پێنج بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكەین، لە كاتێكدا لە تەواوی ساڵی ڕابردوودا تەنها شەش بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكرابوو، هاوكات لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا دەستدەكرێت بەدابشكردنی بەشە ئارد لەلایەن بریكارەكانی ئاردەوەئەگەر لە ساڵێكدا 10 بەشە ئارد دابەش بكەن، پێویستیان بە 750 ھەزار تۆن گەنم دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەلایەن بریكارەكانەوە كاریگەری زۆرباشی هەبووە لەسەر ڕێگریكردن لە زیاتر بەرز بوونەوەی ئەو خۆراك و كاڵایانەی كە لەبازاڕەكاندا بەهۆی شەڕی نیوان ڕوسیا و ئۆكرانیاو هەروەها بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییەوە نرخەكان بەرز بوونەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this