
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SAFIN HAMED/AFP/GETTY
SNN
سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت: “هه‌رێمى كوردستان به خوێنى شه‌هیدان دروستبووه و به خوێنى رۆڵى شه‌هیدانیش ده‌یپارێزین، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، خۆزگه ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یزانین پێش 2003 ده‌مانزانى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى حوزه‌یران، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى لادانى په‌رده له‌سه‌ر ناونیشانى زنجیره كتێبى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد باسى دۆخى سیاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد و وتى: “ئێمه پێمانوایه ئه‌و ده‌ستووره‌ى كه له عێراق هه‌یه ده‌ستوورێكه باشه، به‌ڵام ناكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستوور و به‌پێى مه‌زاج بڕیار بدرێت ئه‌مه مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
وتیشى: “خۆزگه ئه‌وه‌ى ئێستا ئێمه ده‌یزانین پێش ساڵى 2003 بمانزانیایه”.
سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له دۆخى سیاسى و وتى: “ئێمه تاوه‌كو ئێستاش فه‌رهه‌نگى به‌كه‌م سیركردنى كورد و یه‌كتر قبوڵنهكردنمان هه‌یه”.
له‌باره‌ى دۆخى سیاسى عێراقه‌وه مه‌سعود بارزانى وتى: “نایشارینه‌وه كه دۆخى عێراق سه‌خت و قورسه و تیرۆر تاوه‌كو ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه و به هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌مێنێته‌وه”.
به وته‌ى مه‌سعود بارزانى، “له عێراق هه‌ڵبژاردن كرا، به‌ڵام نه‌یانهێشت ئه‌نجامه‌كانى وه‌ك خۆى به‌ڕێوه‌بچن هه‌ربۆیه قه‌یرانى قوڵ دروستبوو و ئێستاش ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌بینرێت”.
له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌م هه‌رێمه به خوێنى شه‌هیدان دروستبووه و به خوێنى رۆڵهكانیشى ده‌یپارێزین و ته‌سلیمى هیچ كه‌سێك نابین وه‌ك چۆن له رابردوو نه‌بووین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


