“بەنزينی 690 ديناری بۆ سەرجەم پارێزگاکان دابيندەکرێت”

0
786

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەبارەی بڕی پێویستی بەنزینی ناوخۆی هەرێم و هەروەها توانای بەرهەمی پاڵاوگەكان و هاوكات دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، ئەمڕۆ وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بەوەكالەت سەردانی پەرلەمانی كوردستان کرد و لیژنەی سامانە سروشتییەكانیش لە پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتانە و خراپی كوالیتی بەنزینی 800 دیناری گفتوگۆی لەگەڵ کرد.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لێژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: ی راگەیاند: ئەمڕۆ وەك لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت کۆبووينەوە لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە نەوت و گاز و سوتەمەنی بۆ ئەومەبەستەش پرۆژەیەكی باشمان ئامادەكردبوو و ڕادەستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانمان کرد.

بە گوێرەی بەداوادچوونەكانی SNNلە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان باس لە بڕی پێداویستی هەرێمی كوردستان کرا لە بەنزینی ڕۆژانە، بەجۆرێك كە پیداویستی ڕۆژانەی هەرێم زیا لە شەش ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانەیە بەڵام لە پاڵاوگەكانی هەرێم نزیكەی دوو ملیۆن لیتر بەرهەم دەهێندرێت و بڕەكەی دیكەش لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.

هاوکات، عەلی حەمە ساڵح رايگەياند: بە بڕياری وەزارەتی سامانە سروشتييەکان بڕی يەک مليۆن ليتر  بەنزينی 690 ديناری بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاکان دابەشدەکرێت، هەوڵيشدەدرێت ئاستی بەرهەمی (بەنزینی  800دیناری) ڕۆژانە بگاتە سێ ملیۆن لیتر.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this