
SNN
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری توانیویانە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامبدەن، کە تێیدا والی ئەنباری رێکخراوی داعش ناسراو بە ئەبو مەنسور ئەلحەیاتی، لەگەڵ دوو لە یاریدەدەرانی کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ شانەی بە ئامانجکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە بیابانەکانی ئەنبار ئەنجامدراوە.
هەواڵگری عێراق روونیکردووەتەوە، ئەبو مەنسور یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش بوو، کە عێراقییەکانی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی ناوچەی روتبە دەکردە ئامانج.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 16ی ئەم مانگە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی بەناوی “هانی ئەحمەد کوردی” لە سووریا راگەیاند، کە یەکێک بووە لە شارەزایانی دروستکردنی بۆمب.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


