
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە شەپۆلێكی چڕی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەش چەند ڕێكارێك گیراونەتەبەر، هاوكات SNN ئەنجامی پشكنینی ئاوی هەریەكە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا دەكات كە هیچ گرفتێكیان نییە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دروستبوونی گومان لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چەند توشبوویەكی نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لەلایەن تیمێكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەڵەبجەوە پشكنینی پێویست بۆ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو نەخۆشانە كراوە هاوكات ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بەهەمان شێوە پشكنینمان ئەنجامداوە و خۆشبەختانە ئەنجام ئەوەیان دەرخست كە سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەڵەبجە هیچ گرفتێكی پیسبوونیان نییە و شیاون بۆ خواردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی زیاتر دڵنیابوونەوە لەسەرچاوەی ئاوی ئەو سەوزانەی كە دەخرێنە بازاڕەوە بەهەمان شێوەی تیمی تایبەتی خۆمانمان ناردووەتە ئەو كێڵگانەی سەوزە بەرهەم دەهێنن دەركەوتووە كە سەرچاوەی ئاوی سەوزەكانیش پاكە، بۆیە داوامان لە لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەت كردووە كە رێگە نەدرێت لەدەرەوە سەوزە هاوردەی هەڵەبجە بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو نمونەی ئاوەی كە بۆ پشكنین لە هەردوو پرۆژەی ئاوی دووكانی یەك و دوو لەگەڵ ئاوی سەرچنار وەرگیراون ئەنجامەكان ئەرێنی بوون دوورن لە هەموو كێشەیەكی تەندروستی.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


