داعش لەسوپای عێراقی داوە و به قەناسیش ڕێگەی دەرچوونیان نادات

چەکدارانی داعش
SNN- سیروان حەسەن
لەسنووری خانەقین چەکدارانی داعش پەلاماری سوپای عێراقیان داوە و زیانیان پێ گەیاندوون و بەقەناسیش ڕێگە نادەن هێزەکە بریندارەکانیان بەرەو نەخۆشخانە ببەن.
خەلیل خودادا بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لەجەلەولا بە SNN ی ڕاگەیاند: کەمێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش لەسنووری گوندی ئوم حونتەی نزیک جەلەولا پەلاماری فەوجێکی سوپای عێراقیان داوە و زیانیان بە سوپای عێراق گەیاندووە و سەربازی برینداریان هەیە.
وتیشی: “دوای پەلامارەکە چەکدارانی داعش بەچەکی قەناس گەمارۆی هێزەکەی سوپای عێراقیان داوە و ڕێگە نادەن بریندارەکانیان بەرەو نەخۆشخانە ببەن.
ئەوەشی خستەڕوو بڕیارە هێزی دیکە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر هێزەکەی عێراق.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2 hours لهمهوپێش



