عەبدولخالق تەڵعەت: عێراق مەبەستی نیە بە هێزی سەربازی دەستبەسەر بیرە نەوتییەکانی هەرێم بگرێت

SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ده‌رباره‌ی جموجۆڵی حکومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه زۆر دووره له ڕاستیه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌کی سوپای عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نییه.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، “عێراق مەبەستی نیە بە هێزی سەربازی دەستبەسەر بیرە نەوتییەکان و کێڵگەی غازی هەرێم بگرێت، بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوگه نه‌وتیه‌کان یان غازییه‌کان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نییه و دووره له‌ڕاستیه‌وه، ته‌نها چه‌ند هێزێک هاتبوو بۆ مه‌سحکردنی ئه‌و ناوچانه دوای ئه‌و هێرشانه هه‌ر ئه‌وکات که کاره‌کانی ته‌واو بو ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی باس له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی ده‌کرێت، عەبدولخالق تەڵعەت وتی، “جارێ هیچ شتێک له‌ئارادا نییه، لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوانه دروستبووه که نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی تێدایه لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت له‌و ڕوداوانه‌ی دوایی کۆرمۆر، هه‌تا ئێستا لیژنه‌که کاره‌کانی به‌رده‌وامه ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌ریده‌خات که به‌رپرسیارێتی له چ لایه‌نێک بوه، بۆ ئه‌م ڕوداوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


