
هێرشى داعش | فۆتۆ: CNN
SNN- عیماد جەباری
درەنگانی شەوی 22ی ئایار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لەپاسەوانەکانی پاڵاوگەیەکی ئەهلی کرا و بەهۆیەوە دوو بریندار و گیانلەدەستدانی یەکێکی دیکەی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە SNNی راگەیاند: هەر سێ قوربانییەکە پاسەوانی پاڵاوگەیەکی ئەهلین و خاڵەکەیان بەتەنیشت پۆلیسی پاراستنی نەوتە.
وتیشی: “تەنها سێ فیشەک بەئاڕاستەیان تەقیوە و دواتر دەرکەوت هەر سێ پاسەوانەکە بریندارن کە دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، بۆیە گوماندەکرێت بەقەناس تەقەیان لێکرابێت.”
ئەو سەرچاوەیە کە لەکاتی رووداوەکە لەوێ بووە ئەوەی خستەڕوو کە شەوی پێشووتریش بەهەمان شێوە تەقە لەخاڵێکی پۆلیسی نەوت کراوە لەهەمان شوێن و کارمەندێک بریندار بووە.
گوندی گورگە چاڵ کەوتووەتە سەر رێگەی کەرکوک – هەولێر و دانیشتوانەکەی کوردن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



