
كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆمپانیاى هاڵیبه‌رتنى ئه‌مریكى كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزارى نه‌وتى كاره‌كانى له هه‌رێم هه‌ڵپه‌سارد.
پێگه‌ى ئیراكى ئۆیه‌ڵ ریپۆرت بڵاویكرده‌وه، “دوێنێ سێشه‌ممه كۆمپانیاى هاڵیبه‌رتنى ئه‌مریكى كه كۆمپانیایه‌كى خزمه‌تگوزاریی نه‌وتییه و له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات پابه‌ندبوونى خۆى به بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى راگه‌یاندووه و له هه‌رێمى كوردستان كشاوه‌ته‌وه”.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “كۆمپانیاكه له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كاره‌كانى هه‌ڵپه‌ساردووه و نامه‌یه‌كیشى بۆ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ناردووه و تێیدا رایگه‌یاندووه، ناچێته هیچ گرێبه‌ستێكى نوێوه به‌بێ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ندى و كاره‌كاتى هه‌ڵده‌په‌سێرێت”.
نامه‌كه‌ى كۆمپانیاى هێڵبه‌رتن له وه‌ڵامى نامه‌یه‌كدا دێت كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ناردوویه‌تى بۆ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن و ئاگاداریكردوونه‌ته‌وه بۆ پابه‌ند بوون به بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم.
له ماوه‌ى رابردوودا كۆمپانیاى به‌ركه‌ر هیوزى ئه‌مریكى به‌هه‌مانشێوه پابه‌ندبوونى خۆى به بڕیارى دادگاى فدیدراڵى راگه‌یاند و له هه‌رێم كشایه‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



