
لێکۆڵینەوەى پۆلیس لەکاتى تاوانێکدا | فۆتۆ: Tony Webster / Flickr
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ناوى ئه‌و ژن و مێرده‌ى بڵاوكرده‌وه كه كوژران و رایگه‌یاند، “برایه‌كى ژنه كوژراوه‌كه تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه‌یه”.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى حوزه‌یران، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر برایه‌ك ته‌قه‌ى له زاواكه‌ى و خوشكه‌كه‌ى كرد و به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌ش خوشكه‌كه‌ى و زاواكه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئەمڕۆ بەیانی رووداوێکی کوشتن لە سنووری شاری هەولێر لە گەڕەکی (صلاح ا‌لدین-شەقامی سورچیان) روویداوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕوستم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.
هه‌ر له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه خاڵى ئه‌و پیاوه‌ى كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا كوژران ده‌ڵێت:”كوڕه‌كه‌ى ئێمه له‌دایكبووى ساڵى 2000 و كچه‌كه‌ش له‌دایكبووى ساڵى 2005ه. كچه‌كه و كوڕه‌كه یه‌كترییان خۆشده‌ویست و هاوسه‌رگیرییان كرد، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان لاى ماڵى باوكى كچه‌كه قبوڵكراو نه‌بوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ماڵى ئێمه سێ كچماندایه ئه‌و ماڵه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دیسانه‌وه برایەكى كچه‌كه هاتووه‌ته ماڵى خوشكه‌زاكه‌م و هه‌ردووكیانى كوشتووه”.
خاڵى قوربانییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،”ئه‌م كوڕ و كچه بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له ماڵى باوكى كچه‌كه ماوه‌یه‌كى درێژه ماڵیان گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر سوودى نه‌بوو و ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه كه ئه‌مڕۆ بینیمان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



