بەڕێوبەری گشتی گومرگ:لابردنی باج لەسەر كاڵاو شمەك ڕێگربووە لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەكان

ساماڵ عەبدولرەحمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی گۆڕانكاری لە سیستەمی وەرگرتنی باج و هەروەها هەڵگرتنی باج لەسەر ژمارەیەك مادەی خۆراكی كاریگەری باشی هەبووە لەسەر ڕێگریكردن لە زیاتر بەرز بوونەوەی نرخی مادەخۆراكییەكان لە بازاڕەكانی هەرێم، جەختیش دەكاتەوە كە تابەرواری 20/9/2022 باج لەسەر 14 مادەی خۆراكی درێژكراوەتەوە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا گۆڕانكاری لە سیستەمی وەرگرتنی باج كراوە بەجۆرێك لە خاڵە سنورییەكان سیستمی ئەلیكترۆنی لە وەرگرتنی باج جێبەێدەكرێت، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی كە سەرجەم داهاتی گومرگ راستەوخۆ بگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی زیاتر ڕێگریكردن لە بەرز بوونەوەی نرخی مادە خۆراكییەكان، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە كە تا 20/9/2022 لێخۆشبوونی گومرگی بۆ 14 مادە هەڵبگرێت كە بریتین لە مادەی خۆراكی وەك (برنج، ئارد، رۆنی زەیت، پاقلەمەنییەكان) و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی ئەوەش هۆكارێكی باش بووە كە نەهێڵین نرخی مادە خۆراكییەكان زیاتر بەرز بوونەوە لەو نرخەی ئێستا هەن.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی هەرێم لەكاتێكدایە كە لە ڕاپۆرتێكی بەدواداچووندا كە SNN كردوویەتی ئەوە خراوەتەڕوو كە نرخی هەندێك مادەی خۆراكی زیاد لە %60 زیادییان كردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


