نرخی ئەمپێری موەليدە ئەهلييەکان دياريکرا

0
2744

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای مانگی ڕابردووە تا سەرەتای ئەم مانگە مۆلیدە ئەهلییەكان لەدوای نەمانی كارەباری نشتیمانی كارەبایان بۆ هاووڵاتیان دابینكردووە ئەمە وایكردووە لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە 300 كاتژمێر كارەبار بۆهاووڵاتیان دابین بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی لیترێك گاز لە 750 دنارەوە بۆ 950 دینار بەرز بووەتەوە، بەهۆیەوە نرخی ئەمپێرێك كارەبا بەراورد بە مانگی ڕابردوو سێ هێندە بەرز ببێتەوە بگاتە نزكی 20 هەزار دینار.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی داكۆكی لە مافی مۆلیدەئەهلییەكان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، پارەی وەرگرتنی مۆلیدە بەشێوەی پاشەكی وەردەگیرێت لەهاوولاتیان، واتە ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێت پارەی كۆی ئەو كاتژمێرانەیە كە لەماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا مۆلیدەكان كاریان كردووە، بۆیە بەراورد بە مانگی ڕابردووتر بەدڵنیاییەوە كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان نزیكەی سێ‌ هێندە زیاد دەكات كە ئەوشە هیوا و خواستی ئێمە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەدرێژایی مانگی ئایار واتە لە 1/5/2022 بۆ 1/6/2022 كۆی گشتی كاتژمێرەكانی كاركردنی بریتی بووە لە 120 كاتژمێر كارەبا، لەومانگەدا نرخی لیترێك گاز بە 750 تا 800 دیناربوو، هەر لەو مانگەدا بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی پێنج هەزار و 500 دینار و لە هەندێك گەرەكیش بڕی شەش هەزار دینار لەهاووڵاتیان وەرگیرا، بەڵام لە بەرواری 1/6/2022 بۆ 30/6/2022 كۆی گشتی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بەرز بووەتەوە بۆ زیاد لە 300 كاتژمێر، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی لیترێك گاز گەیشتووەتە سەروو 950 دینار.

هەرە گوێرەی زانیارییەكانی SNN قایمقامێتی قەزای ناوەندی سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لەم هەفتەیدا بەفەرمی نرخی پارەی مۆلیدە ئەهلییەكان ڕادەگەیەنن بەڵام ئەوەی پێشبینی كراوە كە نرخی ئەمپیرێك كارەبا نزیك ببێتەوە لە 20 هەزار دینار بەراورد بە مانگی ڕابردووتر نرخ بۆ سێ هێندە بەرز ببێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this