
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری زۆر زیادیكردووە بەوهۆیشەوە زیان بە ژمارەیەك تاوەری كارەبا و هەروەها شكانەوەی ژمارەیەك دارودرەختی لێكەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات: خێرایی با تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر پێشبینی كرابوو لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە جوڵەو خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر چالاك بووە و خێرایی با زیادیكردووە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە چەند دارودرەختێك و شكاندنەوەیان، هاوكات بە گوێرەی پێشبینییەكانیش ئەم خێرایی بایە تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت بەڵام بە شێوەی پچڕ پچڕ كە هەندێك جار زیاد دەكات و هەندێك جاریش كەمدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: تاكۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما تاڕادەیەك بە جێگری دەمێننەوە، بەرزوو نزمی زۆر بەخۆیانەوە نابینن، هاوكات ئەمڕۆ خێرایی با بە چالاكی دەمێنێتەوە بە ئاڕاستەی باكوور بۆ باكووری خۆرهەڵات، هاوكات ئەم خێرایی بایە نابێتە هۆی دروستبوونی خۆڵ و تەپوتۆز بەشێوەیەكی چڕ.
وتەكانی بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی لەكاتێكدایەكە بەهۆی ئەو ڕەشابایەوە ڕووی لە سلێمانی كردووە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە چەند تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا و هەروەها چەندین دارو درەخت شكاونەتەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



