“چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌رى ئه‌مریكى و ئه‌وروپى له سلێمانى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن”

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى
SNN
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌رى ئه‌مریكى و ئه‌وروپى ده‌ستیان به وه‌به‌رهێنان له شارى سلێمانى كردووه و ده‌شڵێت: “كاتێك كه نوێنه‌رى رێكخراوى WHO سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى شارى كرد حه‌په‌سا به‌و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ى كه له‌وێ پێشكه‌ش ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “ئێمه وامانكردووه له ماوه‌ى رابردوودا وه‌به‌رهێنانى بیانى روو له سلێمانى بكات، بۆ نمونه وه‌به‌رهێنه‌رى ئه‌مریكیمان هێناوه بۆ سلێمانى، هه‌فته‌ى پێشوو میواندارى سه‌رۆكى به‌شى ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئه‌فریقاى كۆمپانیاى (پێپسى ئیك)مان كرد بۆ ئه‌وه‌ى لێره وه‌به‌رهێنان بكات كه دواى نه‌سته‌له له جیهاندا دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى خۆراكه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا به‌شێك له وه‌به‌رهێنانى ئه‌له‌منیۆممان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا پارێزگارى سلێمانى باسى له ژێرخانى كشتوكاڵیی سلێمانیشى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “له‌ڕووى كشتوكاڵیشه‌وه سلێمانى یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق، بۆ نمونه داوامان له جوتیاران كردووه په‌تاته به‌شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌مبهێنن كه كارگه‌كان بیكڕنه‌وه، خاوه‌نى 20 هه‌زار خانووى پلاستیكین له هه‌موو عێراق و یه‌كه‌مین، به‌شى هه‌موو عێراق ده‌توانین كاهو، كه‌له‌رم، برۆكلى، ته‌ماته، شلیك و كوله‌كه به‌رهه‌مبهێنین له پارێزگه‌كه‌ماندا، له هه‌ڵه‌بجه ده‌توانین به‌شى خۆمان و ده‌ره‌وه هه‌نار به‌رهه‌مبهێنین، له پێنجوێن ده‌توانین شوتى و ته‌ماته و په‌تاته به‌رهه‌م بهێنین”.
پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌موو ئه‌مانه‌مان كردووه به وه‌به‌رهێنان، بۆ نمونه كۆمپانیاى هۆڵه‌ندیمان هێناوه و كۆمپانیاى خۆماڵى وه‌ك كۆمپانیاى گاردینیا كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له شاره‌زوور و پێنجوێن”.
له‌باره‌ى ژینگه‌شه‌وه پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئێستا ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ بووژانه‌وه‌ى سه‌وزایی له سلێمانى، ته‌نانه‌ت ئه‌و كارگه و كۆمپانیایانه‌ى كه ناتوانن له ده‌وروبه‌رى پرۆژه‌كه‌ى خۆیان سه‌وزایی بچێنن ناچاریان ده‌كه‌ین شوێنى تر سه‌وز بكه‌ن”.
به وته‌ى پارێزگارى سلێمانى، “پلانیان هه‌یه له پێنج ساڵى داهاتوودا به هاوكارى به‌شى كشتو‌كاڵى زانكۆى سلێمانى به‌شێكى زۆرى شاخى گۆیژه سه‌وز بكه‌ن”.
له‌باره‌ى كه‌رتى ته‌ندروستیشه‌وه پارێزگارى سلێمانى وتى: “گه‌ڕه‌كى سلێمانى نییه نه‌خۆشخانه یان لانیكه‌م بنكه‌ى ته‌ندروستى حكومه‌تى تێدا نه‌بێت، ئێمه كه وه‌فدى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى (WHO)مان برده نه‌خۆشخانه‌ى شار حه‌په‌سابوون له‌م هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ى كه له‌وێ پێشكه‌شده‌كرێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


