SNN ناوى ئه‌و 10 په‌رله‌مانتاره ئاشكرا ده‌كات كه چوون بۆ حه‌ج

وێنه‌ى 3 په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌كاتى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
10 په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج روویان له وڵاتى سعودیه كردووه له‌سه‌ر پشكى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كە لە لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمانی كوردستان دهستیكهوتوون، “له ماوه‌ى رابردوودا و بۆ یەكەمجار وڵاتی سعودییە رەزامەندی دەربڕیووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پەرلەمانی كوردستان پشكی تایبه‌تى هەبێت له ناردنی پەرلەمانتاران بۆ وڵاتی سعودییە بەمەبەستی به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “بۆ ئه‌مساڵى 2022 ره‌زامه‌ندى دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى 10 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان گه‌شتى حه‌ج بكه‌ن له‌سه‌ر پشكى تایبه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئەو 10 پشكەی كە بۆ پەرلەمانی كوردستان دانراوە لە لایەن دەستەی سه‌رۆكایەتی پەرلەمانەوە دابەشكراوە بەسەر فراكسیۆنە سەرەكییەكانی پەرلەمان، بەجۆرێك كە فراكسیۆنی پارتی (نزار مەلا عەبدولغەفار) ناسراو بە (نزار سورچی) پشكى به‌ركه‌وتووه، لە فراكسیۆنی یەكێتی (ناسر ئه‌حمه‌د) ناسراو به (مه‌لا ناسر) پشكى به‌ركه‌وتووه، لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان (عەلی حەمە ساڵح) و لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ (كاوە عەبدولقادر) و لە فراكسیۆنی یەكگرتوو (سەرچنار ئەحمەد) و لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ( رووپاك ئەحمەد) لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری دیكە لە فراكسیۆنەكانی دیكەی ناو پەرلەمان گه‌شتى حه‌جیان كردووه و ئێستا له وڵاتى سعودیه‌ن”.
له به‌دواداچوونه‌كانى SNNدا ئه‌وه‌ش پشتڕاستبوویهوه كه، “ئەو پەرلەمانتارانەی رۆیشتوون بۆ حەج خەرجی تێچووی تكتی فڕۆكە و مانەوەیان لە هۆتێل و تێچووی پێداویستییەكانیان بۆ هەر پەرلەمانتارێك بڕی پێنج هەزار و 500 دۆلار بووە، كە لەسەر ئەركی خۆیان ئەو بڕە پارەیهیانداوە بە كۆمپانیایەك كە تكت و شوێنی مانەوەیان لەهەردوو شاری مەكە و مەدینە بۆ دابینبكات و هیچ تێچوویەكی سەفەرەكەیان لەسەر پەرلەمان و حكومەت نەبووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


